بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر عەبادی لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و دابەزینی بەرچاوی ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانییەکەی، ناڕەزایەتی توندی خۆیی لە بەرامبەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەربڕی.
ناوبراو وتی: بە دەستپێکردنی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 ئێمە یەکەم لایەن بووین کە داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دادپەروەرانە و بەشداری عێراقییەکانمان کرد تا متمانەی ئەوان بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو هەڵبژاردنانە بەڕێوەچوو بەڵام لاوازیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و نەبوونی متمانە بە ئەنجامەکان وایکرد کە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو نەبێت.
عەبادی وتی کە دەبێت ئەم هەڵەیەی کۆمیسیۆن ڕاست بکرێتەوە.
تا ئێستا هاوپەیمانی فەتح، دەوڵەتی یاسا، عەسائیبی ئەهلی حەق، کەتائیبی حیزبوڵڵا، کۆمەڵی دادگەری و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناڕەزایەتی خۆیان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕاگەیاندووە./.