بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە هەڵوێستی واشنتن بۆ ئازادکردنی پارە و داراییە دەست بە سەردا گیراوەکانی ئەفغانستان تووشی هیچ گۆڕانکارییەک نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی گرووپی 20 بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مرۆڤی لە ئەفغانستان، وتی: لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر هاوکاری مرۆڤی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ئەندام بۆ دانیشتووانی ئەفغانستان کرایەوە.
نزیکەی 10 ملیار دۆلاری ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بە سەردا گیراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەم وڵاتە کەوتووەتە قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بۆ ڕێگری لە ڕووخانی تەواوی کەرتی ئابوری ئەم وڵاتە لە ڕووی داراییەوە هاوکاریی بکەن./.