بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاری نێوان هەر دوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و کۆریای باشور لە یاریگای ئازادیی تاران بەڕێوەچوو و لە پاش 90 خوڵەک هەر دوو هەڵبژاردە یەک بە یەک یەکسانبوون و هیچ یەک لەوان سەرکەوتنیان مسۆگەر نەکرد.
سون هیۆنگ مین لە خولەکی 48 بۆ هەڵبژاردەی کۆریای باشور و عەلیڕەزا جەهانبەخش لە خولەکی 76 گوڵەکانیان تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی ئێران لە 10 یاری پێشووی خۆی سەرکەوتنی تۆمار کردبوو بەڵام لە تاران و بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆریای باشور لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو درێژە بەو دەسکەوتەی خۆی بدات.
ئێران بە 10 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی گرووپی A و کۆریای باشور بە 8 خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە. کۆریای باشور لە 47 ساڵی ڕابردوو نەیتوانیوە لە ئێراندا سەرکەوتن بە دەست بێنێت. میدیاکانی ئەو وڵاتە یاریگای ئازادیی تارانیان بە گۆڕستانی هەڵبژاردە میوانەکان ناو بردووە./.