بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەسوڵ موسەوی یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی ئاسیای باشور لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: جموجوڵێکی بەرچاوی دیپلۆماسی بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و کاریگەرییەکانی لە سەر داهاتوو هەیە، وڵاتانی جیاجیا بە میکانیزمی جیاواز دیپلۆماسیەتی خۆیان بەرەو پێش دەبەن.
موسەوی وتی کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بەشداری لە کۆبوونەوەکەی تاران دەکات./.