بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین فەتحی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی پرۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە کە بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: پرۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە ساڵی 1384 ی کۆچی هەتاوی لە پەرلەمانی ئەو کاتەدا پەسەند کرا و تا ساڵی 1397 تەنیا 5 ملیار تمەنی بۆ تەرخان کرا بەڵام لەو ساڵە بە دواوە هەزار و 700 ملیار تمەن بودجەی بۆ خەرج کراوە.
ناوبراو وتی کە بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆژەیە ئەنجامی یەک دەنگی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بووە و کە وایکردووە ئەمڕۆ جێبەجێ و بە کۆتایی بگات./.