بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆشیار زێباری وتی کە بە پێی ئەو لێک تێگەیشتنەی پێشوو لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە ئاسان دەبێت.
ناوبراو لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری هەولێر وتی: لە گەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکان، وتووێژی پێکهێنانی کابینەی نوێ دەست پێدەکات و بۆ ئەم مەبەستەش شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بەغدا دەکات.
زێباری وتی: بە پێی ئەو لێک تێگەیشتنەی پێشوو، پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاسان دەبێت.
وتیشی کە پارتی هیچ هێڵێکی سووری بۆ هاوکاری لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان نییە.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و لە ناو کوردیشدا بە وتووێژ و ڕێکەوتن کاندیدێکی بۆ دیاری دەکرێت./.