بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەوە ڕاگەیاند.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو پەیامەدا هیوای خواستووە کە بە یەکڕیزی خەڵک و نوێنەرانی هەڵبژێردراو و بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، عێراق زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن هەنگاو بنێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ئامادەیی تارانی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە ڕێگای گەشە و پێشکەوتنی هەمەلایەنەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دووپات کردەوە./.