بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید گریسلی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن وتی کە بە تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت ساڵ لە شەڕی یەمەن، 20 ملیۆن کەس واتە دوو لە سەر سێی خەڵکی ئەم وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
ناوبراو وتی کە 5 ملیۆن کەس لە یەمەن بە تایبەت 400 هەزار منداڵ مەترسی قاتوقوڕییان لە سەرە.
گریسلی وتی کە کەرتی ئابوری یەمەن هەڵوەشاوەتەوە، نرخی پێداویستییەکان بەرز بووەتەوە و دابینکردنیان زۆر ئەستەم بووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە خەراپتربوونی دۆخی مرۆڤی لە یەمەن بە تایبەت لە باشوری ئەم وڵاتە وتی کە یەمەن ڕوبەڕوی گەورەترین قەیرانی مرۆڤی لە جیهان بووەتەوە./.