بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، پاش ئەوەی کە لە سەر کرێ لە نێوان شۆفێرێکی تەکسی و سەرنشینێک دەنگە دەنگ درووست بووە، شۆفێرەکە سەرنشینەکەی بە چەک کوشتووە.
هۆگر عەزیز وتی کە کوژراوەکە گولە بەر سەری کەوتووە.
وتیشی کە بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارە./.