بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالم عەبادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کەربەلا، وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پیلانێکە لە دژی حەشدی شەعبی و لێدانی ئاشکرایە لە هاوپەیمانی فەتح تا ڕێگری لەوە بکەن ئەم هاوپەیمانییە بگاتە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە پەرلەمانی عێراق.
ناوبراو وتی: گەورەترین قوربانیی ئەم ئەنجامە حەشدی شەعبییە و هەندێک لە دەرەوە و ناوخۆی عێراق پێش هەڵبژاردنەکان ئاماژەیان پێداوە و ئەوەی کە لە قۆناغی داهاتوو بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی یان تێکەڵکردنی لە گەڵ دامەزراوەکانی دیکە هەوڵ دەدەن.
عەبادی وتی کە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە نێوان هەندێک لایەن ڕێکەوتنی ئەوە هەیە کە ڕێگا بە هاوپەیمانی فەتح نەدەن لە پێگەی ڕاستەقینەی خۆیدا بێت.
هاوپەیمانی فەتح لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق تەنیا 14 کورسیی مسۆگەر کردووە./.