بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ئەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە هەبێت هۆکارەکەی بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
ناوبراو لە کاتی کردنەوەی پێشانگایەکی سەربازی لە ڕۆژی سێ شەممەدا وێڕای ڕەخنەی لە بەرپرسانی کۆریای باشور وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەم ماوەیەدا چەندین جار داوای دانوستانیان کردووە بەڵام هێشتا هۆکارێک نییە کە بتوانین بڕوامان بەوە هەبێت ئەوان دوژمن نین.
ئەمریکا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەیی لە کاتی یەکەم تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکی کۆریای باکور لە ساڵی 2006، زنجیرە سزایەکیان لە دژی ئەو وڵاتە جێبەجێ کردووە./.