بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لیوا قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەم ماوەیەدا سەردانی بەغدای نەکردووە و ئەوەی کە لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.
هەندێک میدیا بە بێ ئەوەی سەرچاوەکەی ڕوون بکەنەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لیوا قائانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی بەغدای کردووە./.