بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمی فەرماندەی سوپای پاکستان و لە پێناو پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی سەربازی و بەرگری، سبەی سێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئیسلام ئاوا.
سەردانەکەی باقری لە سەر بانگهێشتی فەرمی قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی سوپای پاکستان دەکرێت.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڕیارە بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی، ئەمنی و بەرگری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی، سەربازی و ئەمنی پاکستان کۆببێتەوە.
شارەزایانی سیاسی و سەربازی بە پێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام بە تایبەت دۆخی ئەفغانستان، سەردانەکەی شاندە باڵا سەربازییەکەی ئێران بۆ پاکستان بە گرنگ و کاریگەر دەزانن./.