بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە سەر زیادبوونی درووستکردنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە جۆلانی داگیرکراو ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە کە جۆلان بۆ ئامێزی دایکی نیشتمان دەگەڕێتەوە و درەنگ یان زوو ڕێگایەک بەدەر لەمە نییە.
دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو لە باشوری سوریا ڕۆژی دووشەممە لە دژی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد و جەختیان کردەوە کە موڵەتی ئەوە نادەن هیچ پرۆژەیەکی شارۆچکە درووستکردنی زایۆنیستەکان لەم ناوچەیە سەر بگرێت./.