بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسێنی سەبارەت بە دۆخی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵی کۆچی هەتاوی تا ئێستا بە شێوازی مامناوەند مانگانە 500 تا 600 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: لە مانگی خەرمانان بە هۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین، ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەرز بووەتەوە.
حوسێنی بەرزبوونەوەی نرخی دراوی لە ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە کاریگەر ناو برد و وتی: هەموو ساڵێک نیوەی دووەم هەناردەی ئێران بۆ عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمساڵیش دۆخێکی لەو شێوەیە پێشبینی دەکرێت.
لە مانگی شەشی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، یەک ملیۆن و 863 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 677 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 72 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 86 بەرز بووەتەوە./.









