بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهەیل شاهین وتەبێژی گرووپی تاڵیبان وتی کە ئەم گرووپە ئامادەی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرە لە ئەفغانستان بەڵام حکومەتێکی سەپێندراو هیچ کات قبووڵ ناکات.
ناوبراو وتی کە تاڵیبان نایەوێت حکومەتێک پێک بێنێت کە کەسانێکی دیاریکراوی تێدا بێت.
شاهین وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ڕێز لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەفغانستان بگرێت./.