بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی لە لێدوانێکدا وتی کە سعوودیە ڕووگەی ئائینی و سیاسی منە و هیچ کات دەرگاکانی بە ڕووی کەسدا داناخرێت، من موسڵمانم و ڕۆژانە 5 جار بەرەو ڕووگەی سعوودیە نوێژ دەخوێنم، هیچ دەرگایەک داخراو نییە.
ناوبراو وتی: ئاگاداری کێشەکانی خەڵکم بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە توانای حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە سنوردارە بەڵام بەرە بەرە دەبێت چارەسەر بکرێن.
پێشتر محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ڕیاز ڕایگەیاندبوو کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر لوبنان گۆڕینی بە سەردا نەهاتووە./.