بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی وەتەن ی سوری ڕایگەیاند کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندەکەی یاوەری بۆ دووەم جار لە کاتی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە سەردانێکی فەرمیدا دەگاتە دیمەشق.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە 9 ی تشرینی یەکەم دەبێت.
لە هەواڵەکەی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا پێشوازی لە هاوتا ئێرانییەکەی دەکات کە لە بەیروتەوە دەگاتە دیمەشق./.