بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان پێشوازیی لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە محەممەد جەلال فیروزنیا باڵیۆزی ئێران لە بەیروت ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر لوبنان و هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
نەسروڵڵاش ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گەل و حکومەتی لوبنان لە قۆناغە جیاجیاکاندا کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی سەلماندووە کە هاوپەیمانێکی بەوەفا و ڕاستگۆیە و دۆستانی خۆی بە تەنیا ناهێڵێتەوە.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە هیوادارین بە هاوکاری هەمووان، لوبنان لەم دۆخە دژوارەی دەرباز بێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لوبنان و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبووە./.