بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحوسێن حەمیداوی لەو بەیاننامەیەدا هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی عێراقی بەراورد بە خولەکانی ڕابردوو بە گرنگ ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە پێویستە خەڵک بەشدارییەکی زۆرینەیان لەم هەڵبژاردنانەدا هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی کەسانی شیاوی گەل، سەرەتایەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە پیشاندەری ئیرادەی خەڵک دەبێت.
داواشیکردووە کە خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا بە جیدی بۆ ناردنی کەسانی شیاو و بوێر و دەستپاک بۆ پەرلەمان هەوڵ بدەن، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لایەنگری گرووپەکانی خۆڕاگری و حەشدی شەعبین.
لیستی هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی مافەکان بە سەرکردایەتی حوسێن مونس وەک لایەنێکی نزیک لە کەتائیبی حیزبوڵڵا، یەکەم جارە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکات./.