بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی 8 ی تشرینی یەکەمی 2021، دەزگای هەواڵگری تورکیا 330 کەس لە تیرۆریستانی سەر بە ئەنکەرەی لە باکوری سوریا بردووەتە لیبیا.
ئەو کەسانە لە ئیدلبەوە براونەتە تورکیا و لەوێشەوە بۆ لیبیا نێردراون. هاوکات 200 تیرۆریست لە لیبیاوە دەگەڕێنەوە تورکیا. لە چوار ڕۆژی ڕابردوو 420 تیرۆریست لە لیبیاوە گەڕاونەتەوە سوریا.
تورکیا لە سوریا بەردەوام تیرۆریستانی ناردووەتە لیبیا و مانگانە 300 دۆلار مووچەی بەوان داوە./.