No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه 7 تشرینی یه‌كه‌می 2021ی زاینی به‌شداریی ڕێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای فرۆشتی پاییزەی “بره‌ند بازار”ی کرد.
له‌م مه‌راسیمی كردنه‌وه‌دا كه به هاوكاری یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كۆمپانیا و به‌رهه‌مهێنه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی 10 روژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێزان ئازاد محمد ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان- لقی سلێمانی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بازرگانی و ئابووری تێیدا به‌شداریان كرد.
ئه‌م پێشانگایه له‌خۆگرته‌ی 50 غورفهیه كه 20 دانه‌یان تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنه‌ران و كۆمپانیا ئێرانیه‌كان و كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان كه به‌شی زۆری مه‌وادی خۆراك و پاككه‌ره‌وه و كاری ده‌ستیه، ده‌خه‌نه‌ڕوو.
No Result
View All Result