بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیروت بەڕێوەچوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیشتە لوبنان و بڕیارە لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران، نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمان و عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆببێتەوە.
کۆبوونەوە لە گەڵ ژمارەیەک لە گرووپە فەڵەستینییەکانی ئامادەبوونی لوبنان، بەشێکی دیکەی بەرنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش گەیشتنی بە لوبنان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی لە هەر هەلومەرجێکدا لە ئەگەری داواکاری، یارمەتیدەری گەل و حکومەتی لوبنان دەبێت./.