بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الشرقیە، وتی: حەشدی شەعبی لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق پێویستییەکی ستراتیژییە لە سیستەمی بەرگری نیشتمانیی ئەم وڵاتە و هەر کەسێک لە بایەخەکەی کەم بکاتەوە، لە ڕاستیدا حاشای لە ڕاستییەکان و ڕۆڵی حەشد لە ڕابردوو و هەروەها لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی داهاتوو کردووە.
ناوبراو وتی: لە بەر ئەوەی کە حەشد پێویستییەکی ستراتیژییە، دەبێت بە دامەزراوەیی بکرێت و پەیوەندییەکانی لە گەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێکبخرێتەوە و پەیوەندیی بە هێزە سیاسییەکانەوە نەمێنێت.
حەکیم وتی: ئەوەی کە هەندێک کەس قاچێکیان لە سیاسەت و قاچی دیکەیان لە حەشدە، هەڵەیەکی گەورەیە، لە بەر ئەوەی کە حەشد بەرپرسیاریەتییەکی هەیە و هێزی سیاسیش بەرپرسیاریەتی دیکەی هەیە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە ئاماژە بە دۆخی فەڵەستین وتی: ئەوەی کە وا بیر دەکاتەوە ڕۆژێک عێراق دەبێتە بەشێک لە پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، لە هەڵەدایە، ئێمە بەردەوام بەرگری لە فەڵەستین و دۆزی ڕەوای ئەم گەلە دەکەین و بە نەخێر وەڵامی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەدەینەوە./.