No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە سەبا، فیلمی سینەمایی «گۆڕۆکەنە» لە دەرهێنان و نووسینی کازم مەلایی و ئامادەکاری سینا سەعیدیان، لە نوێترین نمایشی نێو دەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران لە بەشی کێبڕکێی فیلمە سینەماییەکانی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی «فیلمە بێ توندوتیژییەکانی کەنەدا نمایش کرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلم و سیناریۆی لەم فێستیڤاڵەدا وەر بگرێت.
ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بە نمایش کردنی 44 فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی سینەما، کورتە فیلم و بەڵگە فیلم لە 28 وڵاتی جیهانەوە لە 23ی سێپتەمبەر تا 3ی ئۆکتۆبەری 2021 بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و بە ڕاگەیاندنی ناوی هەڵبژێردراوان لە بەشە جۆراوجۆرەکان دا کۆتایی هات.
فیلمی سینەمایی «گۆڕۆکەنە» حەوتووی داهاتووش لە بەشی کێبڕکێی شەشەمین فێستیڤاڵی کالیای ئێسپانیا و پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بووفالۆی ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
No Result
View All Result