بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ناوبراو دژی هەر کۆبوونەوەیەکە لە گەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین.
پێشتر کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە مەحمود عەباس داوای کۆبوونەوەی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو ڕژێمە کردووە.
نووسینگەی لاپید ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەم قۆناغەدا نایەوێت لە گەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کۆببێتەوە.
مەحمود عەباس پێشتریش داوای لە ئایلت شاکد وەزیری ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی کردبوو کە سەردانی ڕاموڵڵا بکات و ناوبراویش ئەو داوایەی ڕەتکردەوە./.