بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی نوێترین ڕاپرسی کە یەکێک لە ناوەندە حکومییەکانی ئەم وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، لە سەدا 68 ی بەشداربووان لەم ڕاپرسییە بڕیاری خۆیان بۆ دەنگدان ئاشکرا کردووە و هەڵبژاردنەکانیان بە تەنیا ڕێگای گۆڕانکاری ناو بردووە.
لە سەدا 83 ی بەشداربووانیش جەختیان لە سەر توانای هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووەتەوە.
ڕاپرسییەکەش لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بە بەشداری ئەو کەسانە بەڕێوەچووە کە مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنانەدا هەیە./.