بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخاڵە لە پەیامەکەیدا جەختی لە سەر پێویستی یەکڕیزی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستیین و پاڵپشتی لەم یەکڕیزییە لە ڕێگای پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامەوە کردەوە.
ناوبراو وتی: فەڵەستینییەکان مافی خۆیان دەوێت و خۆڕاگریش تاکە بژاردەیە تا سەرکەوتنی کۆتایی.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
زیاد نەخاڵە وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین دژی سەرجەم پرۆژەکانی سازشت و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی./.