بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە لوبنان وتی کە کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەن لە ماوەی 18 مانگدا دوو پرۆژەی وێستگەی کارەبا جێبەجێ بکەن.
ناوبراو وتی کە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئەگەری داواکاری حکومەتی لوبنان ئامادەن بەندەری بەیروت دووبارە نۆژەن بکەنەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی لێژنەی هاوبەشی ئابوری ئێران و لوبنان ڕێکەوتنمان کردووە و ئامادەی هاوکاری لوبنانین لە سەرجەم بوارەکاندا.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیەش وتی کە تا ئێستا دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی باشی هەبووە و ئێمە گرنگی بەو دانوستانانە دەدەین کە مافەکانی گەلی ئێران دابین بکات./.