بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، وێڕای پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە تاران ئامادەیە لە هەر بوارێکی پێویستدا وەک ڕابردوو یارمەتیدەری گەل و حکومەتی لوبنان بێت.
ناوبراو وتی: ئامادەین لە چوارچێوەی یاسا و مافی نێودەوڵەتی کێشەکانی لوبنان لە بواری کارەبا و سووتەمەنی چارەسەر بکەین.
سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش لەو چاوپێکەوتنەدا ئێرانی وەک هێزێکی چالاکی ئابوری لە ناوچەکە ناو برد و وتی کە هاوکارییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە بۆ ناوچەکە سوودی هەیە./.