No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی ئەنجوومەنی جیهانی خۆراک کە لە ژێر چاودێری کۆمیتەی خۆراک و کشتووکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چالاکی دەکات، خەڵاتێکی پێشکەشی فیلمێکی ئێرانی کرد.
خەڵاتی باشترین فیلم هەڵگری فێستیڤاڵەکە بۆ بەڵگە فیلمی «شەریک» دەرهێنانی کومەیل سوهەیلی، بۆ فیلمهەڵگر ڕەزا عەزیز فەرخانی تەرخان کرا.
خاتوو مێهربانوو باتنی بۆ کورتە فیلمی «نهان(شاراوە)» لە دەرهێنانی محەمەد هورموزی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی فیلمی «burien» ئەمریکای وەگرت.
کورتە فیلمی «بامن تماس بگیرید (پێوەندیم لە گەڵ بگرن)» لە دەرهێنانی جەواد سەفەوی لە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی «فرێنزی» ئەمریکادا بەشدار بوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە 12 تا 21ی نۆڤەمبەر لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت. فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا لە سەر بابەتی سەڵامەتی دەروونی چڕ دەبێتەوە و فیلمە هەڵبژێردراوەکان جیا لە بینەران لە لایەن پسپۆرانی سەڵامەتی دەروونیەوە دەکەونە ژێر ڕەخنە و توێژینەوە.
کورتە فیلمی«زنگ تفریح(کاتی پشوو)» دەرهێنانی نەوید نیکخاە ئازاد، لە هەژدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە کۆمەڵایەتیەکانی «کاستیا- لامانچا»ی ئێسپانیادا بە شدار بوو، ئەم فێستیڤاڵە تا 14ی دیسامبر درێژەی دەبێت.
No Result
View All Result