بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید ئەبوعەلی سەرۆکی گرووپی چاودێرانی کۆمکاری عەرەبی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە لە 16 پسپۆڕی هەڵبژاردنەکان لە 9 وڵاتی عەرەبییەوە پێکهاتووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو چاودێرانە لە پارێزگا گرنگەکانی وەک بەغدا، بەسرە، نەینەوا، نەجەف، دیالە و پارێزگاکانی دیکە جێگیر دەبن.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕۆژی 10 ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت./.