بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ساحب دڕاجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا و ئەنکەرە لە پێناو ڕێکخستنەوەی کەرتی پیشەسازی سەربازیی ئەم وڵاتە هاوکاری دەکەن کە لە ساڵی 2003 تا ئێستا بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە ڕاوەستاوە.
ناوبراو وتی: دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراق پاش ڕێکەوتنی لە گەڵ لایەنی تورکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئەم وڵاتە، هەوڵ دەدات وەبەرهێنانی چەکی سووک و کەرەستەکانی دیکە بۆ ئامانجە ئەمنییەکان دەست پێبکاتەوە.
دڕاجی وتی: ئەم وەبەرهێنانەش لە ڕێگای وەبەرهێنانەوە دەبێت و لەو ڕێگایەوە تەکنۆلۆژیای تورکی دێتە پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراق و بە هێزی مرۆڤی ناوخۆیی پێداویستی هێزە ئەمنییەکان پڕ دەکرێتەوە و پێویست بە هاوردەیان لە دەرەوە ناکات.
عێراق لە پێش ساڵی 2003 خاوەنی دامەزراوەیەکی گەورە بە ناوی دەستەی پیشەسازی سەربازی بوو کە زۆربەی پێداویستییەکانی لە بوارە جیاجیاکانی سەربازیدا بەرهەم دەهێنا بەڵام پاش هێرشەکانی ئەمریکا داخرا./.