بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کاتەی کە هاوسەنگی لە هەڵوەرینی قژدا نەما، حاڵەتەکە دەگۆڕێت.
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ بریتین لە دڵەڕاوکێ و سرووشتی ژیانی تاک بەڵام لە ژناندا هەندێک هۆکاری دیکەی هەیە وەک:
کەمخوێنی
نەخۆشییەکانی بەرگری جەستە
کیسی هێلکەدان
دووگیانی
نەخۆشییەکانی پێست
هاوکات تەوابوونی سوری مانگانە لە پاش تەمەنی 40 ساڵی، ماندووێتی، خەمخۆری، نەشتەرگەری، توشبوون بە نەخۆشی مەترسیدارو کەمی ڤیتامینە پێویستەکان لە هۆکارەکانی دیکەی هەڵوەرینی قژن لە ژناندا.
پێش وەرگرتنی چارەسەر و دیاریکردنی هۆکاری حاڵەتەکە، پێویست بە سەردانیکردنی پزیشک دەکات./.