No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «پارک دوبل» لە نووسین و دەرهێنانی دەریا ئازەری لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی ئۆهای ئەمریکا کە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ درێژەی هەیە بەشدار دەبێت.
فێستیڤاڵی ئۆهای ئەمریکا بە ئامانجی نمایش کردنی باشترین فیلمی فیلمسازە نوێ و ناسراوەکان دانراوە.
بیست و دووهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 4 تا 14 نۆڤەمبەر لە کالیفۆرنیای ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی«پارک دوبل» یەکەمین فیلمی«دەریا ئازەری»یە کە پێش دەرهێنەر وەک وێنەکێش دەناسرێت. دەریا ئازەری، چالاکی دەرهێنانی فیلمی لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ هومایون شەهنەواز لە دروست کردنی بەڵگە فیلمێکەوە دەسپێکرد.
نەسیم کیانی، ئارشام شوجاعی و ئەلبورز کروبە، لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵ دەگێڕن.
No Result
View All Result