بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پەیامێکدا بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا پیرۆزبایی چل و هەشتەمین ساڵۆگەڕی شەڕی ئۆکتۆبەری کرد.
شەڕی ئۆکتۆبەری 1973 بەو شەڕە دەوترێت کە وڵاتانی عەرەبی لە پاش چەندین شکست، بڕیاری تۆڵەکردنیان لە ڕژێمی زایۆنیستی دا و لە هەڵمەتێکی سەربازیدا بەشێک لە ناوچەکانی 1967 یان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەوانەی ئۆکتۆبەری سەرکەوتنیان خوڵقاند، ئەمڕۆش توانای ئەوەیان هەیە تا ئۆکتۆبەرێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم و گەمارۆکان بخوڵقێنن.
ناوبراو وتی: سوریا لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستیی لە بەرامبەر بەرەی خۆڕاگری ڕوونتر کردەوە و مافی خۆیی بۆ ئازادکردنەوەی خاکەکەیی سەلماند.
بێری وتی: ئەگەر سوریا سەرکەوتنێکی بوێت و هەوڵی ئازادکردنی ناوچەیەک بدات و بۆ ئەمەش ئیرادەی هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لەم وڵاتە بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی خاکی جۆلانی داگیرکراو بکات./.