بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کەریم بەلداوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە گرنگترین ستراتیژی ئەم هاوپەیمانییە ناو برد.
ناوبراو وتی: پاراستنی سەروەری نیشتمانی بەندە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هاوپەیمانی فەتح ئەم کارەی وەک ستراتیژی سەرەکی خۆی دیاری کردووە.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق بوونی هێزەکانی ئەمریکای لەم وڵاتە بە داگیرکاری ناو برد و وتی کە ئەمریکییەکان ڕێگرن لە بەدیهاتنی سەروەری نیشتمانیی عێراق.
ناوبراو وتی: لە پاش سەرکەوتنی دژ بە داعش چیدی پێویست بە مانەوەی هێزەکانی بێگانە لە عێراق ناکات و حکومەتی داهاتووش دەبێت بە گرنگییەوە بڕیارەکەی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنیان جێبەجێ بکات./.