بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بارزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێ شەممە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئەم شارە تەرمی پۆلیسێک دۆزراوەتەوە کە بە چەقۆ کوژراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کەسە پۆلیس لە لقی 12 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بووە.
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە کە کوژراوەکە تەمەنی 47 ساڵە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە./.