بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەم وڵاتە سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە سێ وڵاتەوە دابین دەکات.
ناوبراو وتی: دۆسیەی کڕینی چەک بودجەی زۆری پێویستە و ئەمساڵ پارەیەکی ئەوتۆ بۆ گرێبەستە سەربازییەکانی عێراق و وڵاتانی دیکە لە بەردەست نەبوو.
زیادی وتی: لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد کە زیاتربوونی بودجەی وەزارەتی بەرگری و بەهێزکردنی هێزی بەرگری ئاسمانی تاوتوێ بکات.
ناوبراو وتی: عێراق پێویستی بە سیسستەمێکی بەرگری ئاسمانییە کە لە باکورەوە تا باشور بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.
وتیشی کە بۆ ئەو مەبەستە عێراق لە گەڵ وڵاتانی فەرەنسا، کۆریا و ڕووسیا دەچێتە دانوستانەوە./.