بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەلال لە ئەندامانی سەر بە لێژنەی ڕۆشنبیری ئیمارەتی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە 13 ئەندامی داعش لە لایەن هێزەکانی تاڵیبان لە کابوڵ دەستبەسەر کراون.
ناوبراو وتی: ئەو 13 ئەندامەی داعش لە ناوچەی 5 ی شاری کابوڵ دەستبەسەر کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە کەسێکی بیانی لەو نێو دەستبەسەرکراوەکاندایە.
ئەندامەکەی لێژنەی ڕۆشنبیری تاڵیبان هیچ زانیارییەکی دیکەی لە سەر ئەو کەسە بیانییە و دەستبەسەرکراوانی داعش نەخستووەتەڕوو./.