بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارارات میرزویان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئەمڕۆ گەیشتە تاران و لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بارودۆخی ناوچەکە لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەش لە کاتێکدایە کە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پێشتر ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە هیچ پیلانگێڕییەک لە دژی ئێران بەشداری ناکات.
ناوبراو وتی کە پەیوەندی لە گەڵ ئێران بۆ ئەرمینیا گرنگە./.