بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم الکلاس وتی کە ناردنی سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان لە ڕێگای سوریاوە پەیامی زۆری لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە دواوە بووە.
ناوبراو وتی: کاتێک باس لە ناردنی نەوت و بەنزین بۆ لوبنان دەکەین، لە ڕاستیدا شکستی گەمارۆکانی ئەمریکایە لە لایەن ئێرانەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەناڵی العربی لە تاران وتی: لە یەک ساڵی ڕابردوو چەندین جار هێرشی سەر کەشتییەکانی ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە هەبووە و ئەم بابەتەش کاریگەری لە سەر چالاکی هەر دوو لا لە بواری نەوتهەڵگرەکان هەبووە.
حازم الکلاس ناردنی نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی بە دەسکەوتێک ناو برد و وتی: نەوتهەڵگرەکانی ئێران بە هێزەوە لە نۆکەندی سویس تێپەڕ بوون و گەیشتنە شوێنی مەبەست.
وتیشی کە هۆشدارییەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە پاراستنی ئەو نەوتهەڵگرانە کاریگەری زۆری هەبووە و ڕژێمی زایۆنیستی هیچی بۆ نەکرا و ئەمەش پەیامێکی گرنگە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەناڵی العربی لە تاران وتی کە ناردنی سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان لە ڕێگای حیزبوڵڵاوە بووەتە هۆی بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری و ئەمەش لە قۆناغی گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە تایبەت گەمارۆکانی ئەمریکادا بووە./.