بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕووداوی ڕاگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە 3 – 10 – 2021 لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر ژن و مێردێک دوای دروستبوونی دەمەقاڵەی نێوانیان، ژنەکە بە هاوکاری برا تەمەن 20 ساڵەکەی، پیاوەکەی کوشتووە.
ناوبراو وتی کە ئەو خێزانە بە ڕەگەز عەرەبن و نیشتەجێی هەولێرن، پیاوەکە تەمەنی 30 ساڵ و تەمەنی ژنەکەشی 29 ساڵە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵی دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارەکانی ڕاگەیاند./.