بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی تۆفیق ڕایگەیاند کە لە ماوەی پێشوودا بە هۆی ئەوەی ڕێکارەکان توندبوون، بە تایبەت باجی گومرکی لە دەروازەکانی دیکە بەو شێوەیە نەبوو، بەشێک لە بازرگاکان ڕوویان لە دەروازە سنورییەکانی دیکەی عێراق کرد.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان لە سەدا 20 زیادی کردووە.
عەلی تۆفیق ئەو بەرزبوونەوەی بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لە دەروازە سنورییەکان گەڕاندەوە./.