بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان وتی کە هێزەکانیان لە باکوری کابوڵی پایتەخت هێرشیان کردووەتە سەر حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و حەشارگەکەی داعش بە تەواوی لەناوبراوە و سەرجەم تیرۆریستانیش کوژراون.
شەوی یەک شەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باکوری کابوڵ بیسترا و بەرپرسانی تاڵیبان لە هەمان سەرەتاوە ڕایانگەیاند کە شەڕ و پێکدادان لە گەڵ تیرۆریستان بووە.
چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکان لە ئاکامی هێرشی چەندین چەکدار بۆ سەر هێزەکانی تاڵیبان بووە.
هیچ وردەکارییەک لە سەر ئەو تەقینەوە و پێکدادانە بڵاو نەبووەتەوە./.