بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ عەبدوڵڵای دووەم شای ئەردەن وتووێژی کرد.
هەر دوو لا لەو وتووێژەدا پەیوەندییەکانی نێوانیان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کرد.
عەبدوڵڵای دووەم لەو وتووێژەدا پاڵپشتی وڵاتەکەیی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا ڕاگەیاند.
ئەو وتووێژەش پاش کرانەوەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئەردەن پاش ساڵانێک ساردبوونەوە بە هۆی قەیرانی سوریاوە بووە.
ئەردەن چوارشەممەی ڕابردوو دەروازەی سنوریی جابری دیسانەوە بە ڕووی خەڵک و کاڵای سوریادا کردەوە.
پێشتریش کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەردەن ڕایگەیاندبوو کە گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەمان بەرەو دیمەشق لە 3 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەست پێدەکاتەوە./.