بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جنین هنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند کە 800 چاودێری نێودەوڵەتی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا دەکەن.
ناوبراو لە بەسرە ڕایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنانە بۆ عێراق زۆر گرنگە و هەنگاوی یەکەمە لە ڕێگایەکی دوور و درێژ.
پلاسخارت هیوای خواست کە خەڵک لە ئاستێکی باڵادا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکەن و وتی کە هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەندرووست هەنگاوی یەکەمە لە پرۆسەی بونیاتنانی حکومەتی عێراق کە بتوانێت خزمەت بە گەلەکەی بکات./.