بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق ڕێکەوتنی سیاسی هەیە بە شێوەیەک کە پارێزگاری پارێزگاکان بە شێوازی ڕاستەوخۆ هەڵبژێرێن.
ناوبراو وتی: هیوامان بەوە هەبوو کە گۆڕانکاری لە دەستووردا بکرێت بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی.
خزعەلی وتی: بۆ ڕێگری لە ساختەکاری هیچ گەرەنتییەکی ئاشکرا و نهێنی نییە.
جەختیشیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە زیاترین شانسی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هاوپەیمانی فەتح دەدات./.