بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، وتی: هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە، گرنگ و خاڵێکی وەرچەرخانە لە عێراق و پێویستە هەلومەرجێکی گونجاوی بۆ دابین بکرێت.
ناوبراو ستایشی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕۆڵی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە کرد.
بەرهەم ساڵح وتی: ڕۆژی دەنگدان دەبێتە بۆنەیەکی نیشتمانی و دەرفەتێک بۆ سەلماندنی ئیرادەی نیشتمانیی عێراق و هەنگاونان بەرەو چاکسازی.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 10 ی ئۆکتۆبەر (تشرینی یەکەم) بەڕێوە بچێت./.