بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا لە سەر گورچیلە هەندێک زانیاری دەخرێتەڕوو.
دیارترین نیشانەکانی ئەوەی کە بزانین گورچیلەکانمان بە سستی کار دەکات بریتین لە:
هێڵنجدان و ڕشانەوە لە گەڵ نەمانی حەزی خواردن.
سەرگێژخواردن و بێهێزی و خەو لێزڕان.
گۆڕانی میز، جا ڕەنگەکەی بێت یان بوونی خوێن کە بە شێوەی میزی کەفاوی یان زیادبوون و کەمبوونەوەی بڕەکەی.
هەڵاوسان زۆرجار لە قاچەکان و ئەژنۆ و دەوری چاو و دەستەکاندا.
گۆڕانی بۆنی هەناسە و تامی دەم وەک ئامۆنیا.
هەناسەتەنگی.
ئازار و سڕبوونی پەلەکان و کەلەکە.
پەڵەی سەرپێست و خورانی بەردەوام و زوو شین بوونەوە.
هەست کردن بە سەرما لە دەرەنجامی کەمخوێنی.
هۆکارەکانی سستبوونی کاری گورچیلەکانیش ئەمانەن:
هەرچەندە بە گوێرەی جۆری سستبوونەکە، واتە پەککەوتنی کوتوپڕ یان درێژخایەن دەگۆڕێت.
نەخۆشی شەکرە.
بەرزەپەستانی خوێن.
هەوکردنی درێژخایەنی گڵۆلەکانی گورچیلە.
فرەکیسی گورچیلە.
گیرانی ڕێڕەوی میز بە هۆی بەردەوە.
بەردەوامی دابەزینی پەستانی خوێن یان شۆک.
هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی و زگماکی.
هەندێک جۆری ڕۆماتیزمە و بەکارهێنانی ماوەدرێژی و هۆکارەکانی دیکە.
کام خواردن بۆ گورچیلەکان باشە؟
ئاوی تەندرووست بە تایبەت ئاوی کانیاوەکان. ئەگەر گومانتان لە سەر تەندرووستی ئاوی خواردنەوە هەبوو چەند دڵۆپێک لیمۆی ترش یان سرکەی پێ زیاد بکەن تا خاوێن ببێتەوە.
سێو، کاهو، خەیار، لیمۆترشی تازە، زەیتی زەیتون، هەنجیر، هەنگوین و سەوزەکان بۆ گورچیلەکان بەسوودن.
کام خۆاردن زیانی بۆ گورچیلەکان هەیە؟
خواردنی چای ڕەش، خواردنە سورەوکراوەکان، خواردنە خێراکان، بەهاراتی توند، خوێ، ئاوی زۆر سارد، شیرینی، مادە لە قوتونراوەکان، جگەرە و مادە کحولییەکانیش بۆ گورچیلەکان زیانی هەیە./.